شارەزایەکی ئابووری پێشبینی جێگیربوونی نرخەکان دەکات

مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری ئابووری ئاشکرایکرد دابەزینی بەهای دۆلار بەرانبەر بە دیناری عێراقی بۆ هەزار و 630 دینار، کاریگەریی ئەرێنیی ڕاستەوخۆی لەسەر بازاڕ دەبێت و پێشبینی دەکرێت ببێتە هۆی هەرزانبوونی نرخی کاڵا و شمەک.

نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابووری رایگەیاند “ئەگەر بەهای دۆلار لە نێوان (هەزار و 600 بۆ هەزار و 630 دینار)دا جێگیر بێت (160 بۆ 163 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک)، ئەوا نرخی کاڵاکان لە بازاڕدا پاشەکشە دەکەن و هەرزان دەبن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێشتر و بەر لە گۆڕانکارییەکانی بازاڕی دراو، بازرگانان لە بنەڕەتدا نرخی کاڵاکانیان لەسەر بنەمای هەزار و 600 دینار بۆ هەر دۆلارێک دیاری کردبوو”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان