مه‌ودا میدیا-
دواى دۆڕ‌انى كۆمارییه‌كان له هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، نرخى زێڕ و زیو به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبوونه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بۆرسه‌ى جیهانیی و هاوكات دۆڕ‌انى حزبه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، نرخى زێڕ و زیو به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبوونه‌وه.
نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى زێڕ له دوو رۆژى رابردوو نزیكه‌ى 280 دۆلار به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 4148 دۆلار، هاوكات، ئۆنسه‌یه‌ك زیو 5 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌و نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ش گه‌یشته 53 دۆلار.
له ناو ئه‌مه‌ریكییه‌كان، دۆڕ‌انى كۆمارییه‌كان، به واتاى ره‌تكردنه‌وه‌ى شه‌ڕ و كۆتایی هێنان به شه‌ڕى ئێران، ئه‌مه‌ش هۆكارى سه‌ره‌كى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دوو كانزاكه بوو.
ع