مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى نزیكبوونه‌وه‌ى مانگى ره‌مه‌زانه‌وه، خواست له‌سه‌ر عومره زۆر بووه و به‌هۆیه‌وه نرخه‌كه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو گرانبووه.
كامه‌ران سه‌ردار، خاوه‌نى نوسینگه‌ى حه‌ج و عومره به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “هه‌موو ساڵێك له مانگى ره‌مه‌زان، خواست له‌سه‌ر عومره زۆر ده‌بێت و خه‌ڵك پێى خۆشه له‌و مانگه‌دا بچێته عومره”.
وتیشى “مانگه‌كه دابه‌شكراوه به‌سه‌ر سێ قۆناغ، 10 رۆژى سه‌ره‌تاى ره‌مه‌زان، 10 رۆژى به‌شى دووه‌م، له‌گه‌ڵ 10 رۆژى كۆتایی مانگى ره‌مه‌زان”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “هه‌ر سێ قۆناغه‌كه نرخیان گرانبووه، هۆكاره‌كه‌ش زۆرى خواسته، به‌ڵام 10 رۆژى كۆتایی مانگى ره‌مه‌زان، نرخه‌كه‌ى زیاتر گرانبووه و ده‌چێته سه‌رو هه‌زار دۆلار”.
ع