مهودا میدیا-
مەسعود بارزانی، سهرۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان لە وتارێكدا لە 11ـەمین كۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە هەولێر، وتى “خەریك بوو كارەساتێكی گەورە لە رۆژئاوای كوردستان رووبدات، ترسی گەورەی من ئەوە بوو، ببێتە شەڕی كورد و عەرەب”.
وتیشى “بە درێژایی مێژوو، كورد دەستپێشخەری هیچ شەڕێكی نەكردووە، بەڵكوو شەڕەكەی لە دژی زۆردار بووە، نەك لە دژی میللەت”.
ئهوهشى خستهڕوو “هەلومەرجی ئەمجارە جیاواز بوو لەگەڵ ساڵی 2014، ئەمجارە پێویستیی بەوە بوو، ئاگرەكە بكوژێتەوە، سوپاس بۆ خوا شەڕەكە نەبووە شەڕی كورد و عەرەب، شتی ناخۆش روویداوە، بەڵام دەكرا شتی گەورەتر رووبدات”.
ع