نرخی نەوت بە رێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە 26ی ئایار، لە دوای كردنەوەی بازاڕەكانی ئاسیا نرخی نەوت جارێكیتر بە رێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باكوور بەرزبووەوە بۆ 96 دۆلار و 55 سەنت و نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش بەرزبووەوە بۆ 91 دۆلار و 27 سەنت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هاوكاتە لەگەڵ زیادبوونی گرژییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران بە تایبەت هێرشەكانی شەوی رابردووی ئەمەریكا بۆ سەر هێزە دەریاییەكانی ئێران لە گەرووی هورمز.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمەریكا رایگەیاند” هێرشیان كردووەتە سەر چەند ئامانجێك لە باشووری ئێران لە نێوانیاندا چەندین بەلەم كە هەوڵی دانانی مین و تەقەمەنییان داوە لە گەرووی هورمز”.

راستەوخۆ دوای هێرشەكانی ئەمەریكاش بۆسەر هێزە دەریاییەكانی ئێران نرخی نەوت بەرزبوونەوەی خێرای تۆماركرد.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان