لە پیرمام گەنجێک دایک و باوکی خۆی دەکوژێت

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌ میدیاكان بڵاوبووه‌ته‌وه‌، له‌ سنورى پارێزگاى هه‌ولێر، تاوانێكى كوشتن دواى مانگێك ئاشكرابووه‌.

به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، لە قەزای پیرمامی سەر بە پارێزگای هەولێر، تاوانێكى كوشتن ئاشكرابووه‌، كه‌ هى مانگێك پێش ئێستا بووه‌و كوژراوه‌كانیش دایك و باوكێكى به‌ته‌مه‌ن بوون.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، ده‌ركه‌وتووه‌ بكوژه‌كه‌ كوڕى كوژراوه‌كانه‌، واته‌ گەنجێک دایک و باوکی خۆی كوشتووە و دواتر پارچە پارچەی کردوون.

بەگوێرەی زانیارییەکان، دوای مانگێك و بەهۆی بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆشی تەرمەکان، لەلایەن دراوسێكانیانەوە تاوانەكە ئاشکرا بووە.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان