مهودا میدیا-
بەپێی کەناڵی 12ی ئیسرائیل، ئەمهریکا داوایەکی ئیسرائیلی رەتکردەوە بۆ پێداچوونەوە بەو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەی کە بڕیارە رۆژی هەینی لە نێوان واشنتۆن و تاران لە سویسرا واژۆ بکرێت.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیسرائیل تا ئێستا ئاگاداری تەواوی وردەکارییەکانی رێککەوتنە پێشبینیکراوەکە نییە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی رەتکردنەوەی ئەمهریکا رێگریی دەکات لە بەرپرسانی ئیسرائیل بۆ دەستڕاگەیشتن بە لێکتێگەیشتنە کۆتاییەکان پێش واژۆکردنی.
ئەم یاداشتنامەیەی ئێستا بە مەبەستی دامەزراندنی چوارچێوەیەکی گشتیی بۆ دانوستانی هەمەلایەنەتر سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانە. ئامانجی هەردوولا لەماوەی 60 رۆژدا لەدوای واژۆکردنی چاوەڕوانکراوەوە بگەنە رێککەوتنی کۆتایی.
پێشتر ڕاپۆرتێکی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵى ئهمهریكى نیگەرانییەکانی ئیسرائیلی سەبارەت بە رێککەوتنی واشنتۆن و تاران ئاشکرا کردبوو، کە دوای زیاتر لە سێ مانگ کۆتایی بە شەڕەکە دەهێنێت.
رۆژنامەکە بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار، روونیکردەوە کە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەوڵدەدات کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمهریکا بۆ چارەسەرکردنی ئەو شتانەی کە بە “پرسە ناکۆکەکان” لە چوارچێوەی رێککەوتنەکەدا وەسفی کرد.
ع