كیلۆیەك گۆشتی سوور چوار هەزار دینار گرانتر بووە

مەودا میدیا-
ماوەی چەند رۆژێكە نرخی گئشتی سوور لە بازاڕەكانی هەرێم گرانبووە و بۆ هەر كیلۆیەك بە نزیكەیی چوار هەزار دیناری چووەتەسەر.

عومەر محەمەد، خاوەنی یەكێك لە دووكانەكانی گۆشتفرۆشی بە مەودا میدیای راگەیاند”پێشتر یەك كیلۆ گۆشتی بەرخیان بە 18 هەزار دینار فرۆشتووە، بەڵام ئێستا بە 22 هەزار و لە هەندێك شوێنیش كەمتر و زیاتریش دەیفرۆشن”.

وتیشی” هۆكاری گرانبوونی نرخی گۆشتی سوور بۆ داخستی سنوری نێوان سوریا و عیراق دەگەڕێتەوە كە ماوەی چەند رۆژێكە داخراوە و نەتوانراوە ئاژەڵی زیندوو هاوردەی عیراق و هەرێم بكرێت”.

ئەو گۆشتفرۆشە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” ئەگەر هاوڵاتی عەرەب نەبوایە ئەوا ناچاربوون دووكانەكانیان دابخەن، چونكە زۆربەی ئەوانەی كە لە بازاڕەكانی هەرێم گۆشتی سوور دەكڕن عەرەبن، لە كاتێكدا كوردی خۆمان بە هۆی بێمووچەیی و گرانی نرخەوە توانای كڕینی گۆشیان نەماوە و زۆر بە دەگمەن گۆشت دەكڕن”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان