مه‌ودا میدیا-
راوێژكارى باڵاى سه‌ربازیی رێبه‌رى باڵاى ئێران رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر گه‌مارۆدانى ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام بێت كه‌شتییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا رووبه‌ڕووى مه‌ترسیی ده‌بنه‌وه.
موحسین ره‌زایی، راوێژكارى باڵاى سه‌ربازیی رێبه‌رى باڵاى ئێران رایگه‌یاند “رێگە نادەین رێگای دووەم لە گەرووی هورمز بکرێتەوە و دوژمن خۆى به‌سه‌ر ئێران بسه‌پێنێت”.
وتیشى “ئەگەر گەمارۆدانەکە بەردەوام بێت، کەشتیی و هێزەکانی ئەمه‌ریکا رووبەڕووی مەترسیی و زیانی گیانی دەبنەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد “ئەمه‌ریکا دەبێت هەڵسوکەوتەکانی بگۆڕێت، بەپێچەوانەوە به‌رگه‌ى ئەم دۆخە ناکەین، ئه‌مه‌ریكا با باش ئه‌و بزانێت، هەرگیز رێگە نادەین رێڕەوی دووەم لە گەرووی هورمز بکرێتەوە”.
ع