ترەمپ هەڕەشە لە ئێران دەکات

مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەمەریکا جارێکی تر هەڕەشەی بەکارهێنانی هێزی سەربازیی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات و مانەوەی ئێران بە مەترسیی دەزانێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند ” ئەگەر پێویست بکات، هەرگیز دوودڵ نابێت لە پەنابردنە بەر هێزی سەربازیی دژی ئێران، ئەگەر تاران بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا تیرۆر بکات، ئەوا بوونی ئێران بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوام نابێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رژێمی ئێران لە قۆناغی داڕماندایە، هەرچەندە بە لێدوانەکانیان دەیانەوێت خۆیان بە بەهێز و یەکگرتوو نیشان بدەن، ئەگەر لە کاتی جێهێشتنی کۆشکی سپی رژێمی ئێران لە دەسەڵاتدا مابێت، ئەوە بە شکستێکی گەورە بۆ خۆی دەزانێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان