مەودا میدیا-
بەڕێوبەری نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ئاشکرایکرد تائێستا نوری مالیكی، كاندیدی فەرمی چوارچێوەی هەماهەنگییە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق.
هیشام رکابی، بەڕێوبەری نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بڵاویکردەوە “هەر کەسێک هەوڵی پێکهێنانی حکومەت دەدات لەماوەی دەستووریدا پێویستە یەكلاكەرەوە و بڕیاری بوێرانە بدات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هێشتا مالیکی کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگییە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران نەگۆڕاوەو دواخستنی كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیش بەبەهانەی سەختی پەیوەندیكردن بە مالیكییەوە، بانگەشەیەكی پووچە و گوزارشت لە راستی دۆخەكە ناكات”.
ئەوەشی خستەڕوو ” چۆن کاندیدکردنی مالیکی بە زۆرینەی دەنگ بوو، بەوشێوەیە دەتوانرێت بە هەمان میکانیزم بکشێنرێتەوە، ئەمەش بەبێ دواکەوتنی زیاتر چونکە قۆناغی ئێستای وڵات بەرگەی دواخستنی زیاتر ناگرێت”.
ب ح