مهودا میدیا-
دامەزراوەی فەلەكی نێودەوڵەتیی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، رۆژی چوارشەممە 30ی شەعبان دەبێت و رۆژی پێنجشەممە 19ی شوبات دەبێتە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ.
سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی و فەلەكی رایگەیاند “لە ئێوارەی رۆژی سێشەممە ( 2026/02/17 ) کە دەکاتە 29یەمین رۆژی مانگی شەعبان (مانگ و خۆر) پێکەوە ئاوادەبن و بەهیچ شێوەیەک لەهیچ ناوچەیەک مانگ بە چاو و تەلیسکۆبیش نابینرێت، بۆیە رۆژی چوارشەممە تەواوکەری مانگی شەعبان دەبێت و رۆژی پێنجشەممە ( 2026/02/19) یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت”.
باسى لهوهشكردووه “بەم پێیە ژمارەی رۆژەکانی مانگی رەمەزانی ئهمساڵ 29 رۆژ دەبێت و رۆژی هەینی ( 2026/03/20 ) یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز دەبێت”.
ع