مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد لەئێستادا بای باکووری رۆژئاوا ( بای شەماڵ ) لە هەموو ناوچەکانی کوردستان چالاکە و خێرایی زیادیکردووە بەشێوەی بەرچاو ، وە ئەو شەپۆلە گەرمایەی ماوەی نزیک هەفتەیەک بوو لەسەر ناوچە جیاوازەکان بوو کشاوەتەوە و ئەمڕۆ تا چەند پلەی کەم لەچاو رۆژانی رابردوو پلەکانی گەرما دابەزیوە ، رۆژانی داهاتوو پلەکانی گەرما زیاتریش دادەبەزن بە رێژەی (1 تا 2) پلەی سیلیزی.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند “ئەگەر هەیە کۆتایی ئەم هەفتەیە رەشەبا بەخێرایی کەم بۆ مام ناوەند تاوەکو کاتەکانی نیوەڕۆ هەبێت لە بەشێکی ناوچەکان دواتر لە دوانیوەڕۆ بەولاوە بای شەماڵ چالاک دەبێتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێشبینی ناکەن گەرمای لەو شێوەی رابردووواچالاک و بەتین بۆ ناوچەکانی کوردستان دووبارە بێتەوە و بگاتەوە ئەو ئاستە ئەوەی ماوە لە وەرزی هاوینیش بەزۆری بای شەماڵ چالاکە ئەگەری بارانیش دەبێت، بارانەکانی هاوین بەزۆری دەکەونە مانگی (8 و 9) لەچاو چەند ساڵی رابردوو زیاتر دەبن”.
ب ح