مه‌ودا میدیا-
دواى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران دووباره نرخى نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد، هه‌رچه‌نده ئاگربه‌ستى نێوانیان درێژكرایه‌وه.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت به 98 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت، نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش به 90 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەو رێژەیە لە كاتێكدایە كە هه‌ریه‌كه له ئه‌مه‌ریكا و ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى شه‌ڕیان كرد.
دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند “له‌سه‌ر داواى پاكستان، ئاگربه‌ستى ئه‌مه‌ریكا و ئێران درێژده‌كرێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ى ئێران پابه‌ند ده‌بێت به رێككه‌وتن”.
ع