توێژینەوەیەكی هیندی چارەسەر بۆ ژنانی توشبووی نەخۆشی شەكرە دەدۆزێتەوە

مەودا میدیا-
توێژینەوەیەكی هیندی ئاشكرایكردووە، خواردنی هەندێك خۆراكی دیاریكراو لەگەڵ رۆژووگرتنی پچڕ،پچڕ، بەشێوەیەكی بەرچاو رێژەی شەكری خوێن لە ژنانی تووشبوو بە نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەم باشتر دەكات.

توێژینەوەكە دەریخستووە كە پەیڕەوكردنی خۆراكی رووەكی و شیرەمەنی، لەگەڵ سنوورداركردنی كاتی خواردن بۆ 14 كاتژمێر لە رۆژێكدا، بووەتە هۆی باشبوونی بەرچاو لە دۆخی تەندروستی ژنانی تووشبوو بە نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەم.

لە توێژینەوەكەدا 96 ژن لە تەمەنی 25 تا 60 ساڵیدا بەشداربوون كە نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەمیان هەبوو، نەخۆشەكان بۆ دوو گروپ دابەشكران، گروپێكیان خۆراكی رووەكییان پێدراوە لەگەڵ رۆژووگرتن، و گروپێكی دیكەشیان چارەسەری ستانداردی شەكرەیان وەگرتووە.

دوای 24 هەفتەش دەركەوت گرووپی یەكەم كە خۆراكی رووەكییان پێدراوە بەراورد بە گروپی دووەم تێكڕای كالۆرییان بە نزیكەیی 9% كەمبووەتەوە و رێژەی شەكری خوێنیشیان رێكتر بووەتەوە.
لە عەرەبییەوە، ئەرسەلان پەرۆش

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان