رۆژنامەی ول ستریت جۆرناڵ بڵاویكردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا داوای لە بەرپرسانی ئەمنی و سەربازی وڵاتەكەی كردووە تا رێگایەكی گونجاوی بۆ بدۆزنەوە بۆئەوەی بە شێوەیەكی كورت و خێرا و یەكلاكەرەوە هێرش بكاتە سەر ئێران بەبێ ئەوەی بكەونە جەنگێكی درێژخایەنەوە.
رۆژنامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە” سەرۆكی ئەمەریكا نایەوێت هێرشكردنەسەر ئێران درێژە بكێشێت، بەڵكو دەیەوێت بە ماوەیەكی كەم كۆتایی بە رژێمی ئێران بهێنێت بۆئەوەی نەكەونە جەنگێكی درێژخایەنەوە”.
باسی لەوەشكردووە” مەبەستی ترەمپ لەو كارە ئەوەیە كە نە ئەمەریكا لە رووی ئابورییەوە توانای درێژەكێشانی جەنگی هەیە و نە ناوچەكەش یان رۆژهەڵاتی ناوەڕاست توانای بەرپابوونی جەنگێكی نوێی هەیە”.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە ئێستا ئەمەریكا لەوپەڕی ئامادەكاریدایە بۆ هێرشكردنە سەر ئێران و ئەو وڵاتەش ئامادەیی خۆی بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەكانی ئەمەریكا دەربڕیوە و دەڵێن” هەڕەشەكان نامانترسێنن و بە هیچ شێوەیەك تەسلیم نابین”.
ئ پ