وەزارەتی دارایی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد ماوەیەکە چەندین هەواڵ و لێدوان و بابەتی رۆژنامەوانی لە سەر هەنگاوەکانی دامەزراندنی بانکی نیشتمان و ئەو خزمەتگوزاریانەی لە داهاتوودا پێشکەشی دەکات بڵاو دەکرێتەوە کە زۆر جار زیادەڕۆیی و ناڕاستی تێدایە.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم رایگەیاند “بە پێویستیانزانی رای گشتیی و میدیاکان ئاگادار بکەینەوە لە ئێستادا هەنگاوەکانی دامەزراندنی بانکی نیشتمان لە قۆناغی جێبەجێکردندان و تاقیکردنەوە و چاوپێکەوتن بۆ دیاریکردنی بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەشەکان و فەرمانبەران بەڕێوەدەچێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەر زانیاری و بەرەوپێشچوونێک لەسەر قۆناغەکانی داهاتووی بانکەکە هەبێت بەفەرمی لە لاپەڕەی وەزارەتیان بڵاوی دەکەنەوە، هەر کەس و لایەن و بەرپرسێک لە وەزارەتە جیاوازەکان لێدوان و شیکردنەوە لەسەر هەنگاوەکانی ئەو بانکە بدات گوزارشت لە رای خۆی دەکات و وەزارەت لێی بەرپرسیار نییە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان