مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى هه‌رێم بڕیارى راگرتنى هاورده‌كردنى ته‌ماته‌ى دا، نرخى ته‌ماته له‌ناوخۆى هه‌رێم گرانبووه.
سه‌روه‌ر عه‌لى، به‌رپرسى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئێستا به‌رهه‌مى ته‌ماته‌ى خوار و ناوه‌ڕاستى عیراق پێگه‌یشتووه و به‌رهه‌مێكى زۆریان هه‌یه”.
وتیشى “بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مى ناوخۆ ساغبێته‌وه، وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێم هاورده‌كردنى ته‌ماته‌ى له ده‌ره‌وه بۆ ناوخۆى هه‌رێم راگرتووه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئه‌و بڕیاره بووه‌ته هۆى گرانبوونى ته‌ماته و له عه‌لوه‌كان كیلۆى به 1000 دیناره”.
ع