مەودا میدیا-
لەسەر ئەپڵیکەیشنی (Krdpass) مووچەی بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە زیادبووە و نیگەرانی لای بەشەکەی تر دروستکردووە ، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمیش ئاشکرایکردووە کە هەڵەیەکی تەکنیکی بووە.
مووچەی بەشێک لە هێزەکانی پێشەرگە لە لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەم (11) لەسەر ئەپڵیکەیشنی (Krdpass) ) زیادبووە بەشێوەیەک هەندێکیان (200 بۆ 300 هەزار دینار) چووەتەسەر مووچەکانیان.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم رایگەیاندووە “زیادبوونی مووچەی بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە لەسەر ئەپڵیکەیشنی (Krdpass) هەڵەیەکی تەکنیکی بووە و هیچ بڕیارێک بۆ زیادکردنی مووچە نییە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەهۆی هەڵە تەکنیکییەکەوە مووچەی بنەڕەتیی بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە (دوو بۆ سێ پلە) بەرزبووەتەوە و دڵنیایی دەدەن کە هەڵەکە چارەسەر دەکرێت و هیچ بڕیارێکی فەرمی نییە بۆ زیادکردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە”.
ب ح