مه‌ودا میدیا-
دواى ته‌واوبوونى به‌شه‌خۆراكى مانگى سێى ئه‌مساڵ، به‌شه‌خۆراكى مانگى چوارى هاوڵاتییان هاتووه و دابه‌شده‌كرێت.
كامه‌ران فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شه‌خۆراكى پارێزگاى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “به‌شه‌خۆراكى مانگى سێ ته‌واو بووه، بریكاره‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه بۆ دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى مانگى چوار و پێدانى ده‌فه‌عات”.
وتیشى “به‌شه‌خۆراكى هاوڵاتییان له كۆگاكان هه‌یه و له چه‌ند رۆژى داهاتوو ده‌ست ده‌كه‌ین به دابه‌شكردنى به‌سه‌ر بریكاره‌كان و داوا له هاوڵاتییان ده‌كه‌ین دواى ئاگاداركردنه‌وه بچن وه‌ریبگرن”.
حكومه‌تى عیراق له به‌شه‌خۆراكى مانگانه، رۆن و برنج و شه‌كر و دۆشاو و نیسك و له‌تكه‌نۆك و ئارد دابه‌شده‌كرێت.
ع