حەکیم: رووداوەکانی ناوچەکە کاریگەریی لەسەر عیراق هەبووە

مەودا میدیا-

سەرۆکی هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەت ئاشکرایکرد عیراق لەنێوان ئێران و ئەمەریکا بۆ کۆتاییهێنان بەجەنگ و گرژییەکان رۆڵی نێوەندگیر دەگێڕێت.

عەمار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەت رایگەیاند “دوای کشانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی و سەرەڕای ئاڵنگارییەکان، بەڵام عیراق بە یەکگرتوویی پێکهاتەکانییەوە، هەمیشە ئامادەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی شانە نووستووەکانی داعش”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “حکومەت سوورە لەسەر چارەسەرەکردنی چەک لە دەرەوەی دەوڵەت و پابەندبوون بەدەستوور، هەروەها رێگەنادەن وڵاتەکە ببێتە پێگە یان رێڕەوێک بۆ هەڕەشەکردن لە وڵاتانی دراوسێ”.

ئەوەشی خستەڕوو “رووداوەكانی ناوچەکە کاریگەریی گەورەی لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە، عیراقیش یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین زیانی بەرکەوتووە بەهۆی پاشەکشەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان