مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نرخى ئاڵتوون له بۆرسه‌ى جیهانیی دابه‌زینى زیاترى كرد و ماوه‌ى نزیكه‌ى هه‌فته‌یه‌كه به‌رده‌وامه له دابه‌زین.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى ئاڵتوون له بۆرسه 70 دۆلارى لێ بووه‌ته‌وه‌و بۆ 4155 دۆلار دابه‌زى، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین دابه‌زینه له ساڵى رابردووه‌وه تۆماركرابێت.
به‌هۆى دابه‌زینى نرخى زێڕ له بۆرسه، نرخى ئاڵتوونیش به‌شێوه‌ى مسقاڵ دابه‌زیووه بۆ 900 هه‌زار دینار له جۆرى عه‌یاره 21.
هاوكات به‌هۆى ئه‌و دابه‌زینه زۆره‌ى ئاڵتوون، ته‌نها ئه‌مڕۆ به سه‌دان ملیار دۆلار له بازاڕى بۆرسه‌ى ئه‌مه‌ریكا سڕدراوه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و دابه‌زینه گه‌وره‌یه‌ش، هێشتا بانكه گه‌وره‌كانى جیهان و بازاڕه داراییه‌كان پێیان وایه، تا كۆتایی ئه‌مساڵ نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى زێڕ بۆ 6000 هه‌زار دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه.
ع