مهودا میدیا-
دەسەڵاتدارانی ئەمهریکا لێکۆڵینەوە لە پێشێلکردنی زانیارییەکان دەکەن کە کۆمپانیایەکی بچووکی تایبەت بە تەکنەلۆژیای خزمەتگوزارییەکانی ئاو دەکاتە ئامانج، ئەمەش تیشک دەخاتە سەر مەترسییەکانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی کە رووبەڕووی ژێرخانی گرنگ دەبێتەوە.
بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، پێدەچێت ئەو کۆمپانیایە کە بنکەکەی لە کانزاسە، بەشێک بێت لە هەڵمەتێک، کە گومان دەکرێت پەیوەندیی بە ئێرانەوە هەبێت، کە دامەزراوە ئاوییەکانی مینیسوتا و ویلایەتەکانی ترى کردە ئامانج، لە مانگی تەمووز.
کۆمپانیاکە و FBI هێرشەکەیان بۆ سەر مایکرۆکۆم لە ئۆلاپی ویلایەتی کانزاس پشتڕاستکردەوە.
گروپی هاککردنی نوێی باراکودا کە تاکتیکی رانسۆموێری بەکاردەهێنێت، بەرپرسیاریهتیی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت، ئەو گروپە دەڵێن پاڵنەری قازانج و پاڵپشتی هیچ حکومەتێک ناکات.
پێشتریش لە مانگی تەمموزدا، سیستەمی ئاو لە ویلایەتی مینیسوتا لەلایەن هێرشە ئەلیکترۆنییەکانەوە کرایە ئامانج کە ئاماژەیەکی بەهێزی هەبووە بۆ تێوەگلانی گروپێکی هاککەر کە پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەیە، بەپێی راپۆرتە میدیاییەکانی ئەمریکا.
راپۆرتەکان بە پشتبەستن بە کۆمپانیایەکی ئاسایشی ئەلیکترۆنی و لێکۆڵەرە ئەمهریکییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە نزیکەی 30 سیستەمی ئاو لە هێرشەکانی رۆژانی یەکشەممە و دووشەممەدا کراونەتە ئامانج، بە بەکارهێنانی تاکتیکێک کە تایبەتمەندی گروپێکی هاککردنیان هەیە کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێت.
ئۆپەراسیۆنەکە بۆ ماوەی نزیکەی دوو کاتژمێر ئاوی لە شارۆچکە بچووکەکەی براهام کە دەکەوێتە ناوچەی گەورەی مینیاپۆلیس پچڕاند، پێش ئەوەی خزمەتگوزارییەکە بگەڕێتەوە.
ع