مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد هەر لێکتێگەیشتنێک لەنێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بودجە کرابێت، هێشتا قسەیە و نەبووەتە کۆنووسی رێککەوتن.
جەمال کۆچەر، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان “تەنها لەئاستی لێدوان بەغدا و هەرێم رێککەووتون و بابەتەکەیان نەچووەتەسەر کاغەز، هەروەها پێدەجێت پشکی هەرێم لە 12،7٪وە بۆ 14،14٪ زیاد بکرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەغدا داوای لە حکومەتی هەرێم کردووە رۆژانە بڕی (400 هەزار بەرمیل نەوت) رادەستی سۆمۆ بکات، لە بەرانبەردا هەرێم دەیەوێت بڕەکە بۆ (250 هەزار بەرمیل نەوت)ی رۆژانە کەمبکاتەوە، هەروەها ئەو گۆڕانکارییە ئاڵۆزە، چونکە ئەگەر رووبدات، ئەوا ژمارەکانی تری بودجەش گۆڕانکارییان بەسەردا دێت”.
ب ح