زیندانیکردنی سیاسییەکانی کورد لە تورکیا بەردەوامە

مەودا میدیا-

سەرەڕای پرۆسەی ئاشتیی لە تورکیا و باکووری کوردستان، بەڵام دادگای تاوانی دووی هەرێمی وان، سزای 19 ساڵ و شەش مانگ زیندانیکردنی بۆ محەمەد سدیق ئاکیش، هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانیی جۆلەمێرگ پەسەند کرد، کە پێشتر لە پۆستەکەی دوورخرابووەوە و قەیوم لە شوێنەکەی دانرابوو.

بەپێی بڕیارەکە، سزای هەشت ساڵ و نۆ مانگ زیندانیکردن بۆ هەریەک لە (عیزەت بەلگە، حیفزوڵڵا کانسو، قەدرییە ئیلباش، میکائیل ئاتان، سەیهان شاهین و فاروق یەڵدز) دەرکراوە کە پێشتر لەلایەن دادگای یەکەمی تاوانەکانی جۆلەمێرگ بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخستنەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان.

هەروەها سزای شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانیکردن بۆ تاهیر کۆچ، حوسنا ساغن و حەمدییە چیفتچی ئۆکسوز، پەیامنێری پێشووی ئاژانسی دیجلە، کە پێشتر بە بڕیاری حکومەت داخرابوو، یەکلایی بووەوە.

ئەمە لە کەتێکدایە، محەمەد سدیق ئاکیش (2024/6/3) لە چوارچێوەی دۆسییەیەکدا دەستگیرکرا کە ساڵی 2014 دەستیپێکردبوو، دواتریش لە (2024/6/5) سزای (19 ساڵ و شەش مانگ) زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا و وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەیومی بۆ شارەوانیی جۆلەمێرگ دانا.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان