مه‌ودا میدیا-
هاوڵاتییانى شارى دهۆك، به‌هۆى گرانى نرخى كاره‌باى پرۆژه‌ى رووناكى خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، هاوڵاتییانى شارى دهۆك، به‌هۆى گرانى نرخى كاره‌باى پرۆژه‌ى رووناكى ده‌ستیان به خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌یی كرد و داوایان كرد كۆتایی به گرانی نرخى كاره‌با بێت.
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا داوا له لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار و حكومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى كاره‌با كراوه كه نرخى كاره‌با بارگرانی له‌سه‌ر هه‌مووان دروستكردووه و پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێت.
له دواى دانانى پرۆژه‌ى رووناكى كاره‌باى 24 كاتژمێریی، مانگانه پاره‌یه‌كى زۆر بۆ هاوڵاتییان ده‌گه‌ڕێته‌وه به جۆرێك بۆ مانگێك له 150 هه‌زاره‌وه بۆ 400 هه‌زار دینار له‌سه‌ر هاوڵاتیی ده‌كه‌وێت.
ع

