ئەمڕۆ بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینی شارەزایانی كەشناسی، لە نێوەڕۆی ئەمڕۆ سیشەممەوە بارانبارین لە هەرێم دەستپێدەكاتەوە و ئەگەری دروسبوونی لافاویش هەیە.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند”لە نێوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلی بارانبارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و تا بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە ناوبەناو باران دەبارێت”.

وتیشی” هەندێك كات بارانەكە بەخوڕ دەبێت و ئەگەرێكی بەهێزیش هەیە كە تەرزەی لەگەڵ ببارێت لەگەڵ روودانی هەورەگرمە و هەورەبروسكە و مەترسی دروستبوونی لافاوی كاتیش هەیە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” ئەمڕۆ پلەكانی گەرما 4 پلە نزمتر دەبنەوە و بەرزترین پلەی گەرما 12 پلە دەبێت، بەڵام بۆ سبەی چوارشەممە بەرزترین پلەی گەرما 9 پلە دەبێت و تا رادەیەك هەست بە سەرمای نیمچە بەهێز دەكرێت”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان