په‌رله‌مانتارانى عیراق داوایانكردووه‌ چیتر به‌غدا مووچه‌ بۆ هه‌رێم نه‌نێرێت

مه‌ودا میدیا-

بڕیاره‌ ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، په‌رله‌مانى عیراق له‌ باره‌ى راگرتنى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ كۆببێته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ گرفت دروستبووه‌ له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا.

د. موسەننا ئەمین، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامیی كوردستان رایگه‌یاند “دەیان ئیمزا کۆکراوەتەوە، پەرلەمانتارانی عیراق داوای ئەوە دەکەن کە ئیتر نابێت حکومەتی عیراق پارە بدات بە حکومەتی هەرێم”.

وتیشى “ئه‌و كۆبووه‌یه‌ گرنگه‌، به‌غدا داهاتى نه‌ماوه‌ به‌هۆى ئه‌و دۆخه‌ى ناوچه‌كه‌، هه‌رێمیش داواى مووچه‌ ده‌كات، به‌ڵام هه‌نارده‌ى نه‌وتیشى راگرتووه‌”.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند “راگرتنى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌ هه‌رێمه‌وه‌ نییه‌، به‌غدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دواده‌خات”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان