مه‌ودا میدیا-
گه‌ڕه‌كى به‌كره‌جۆ، كه ژماره‌ى ماڵه‌كانى 500 ماڵ ده‌بن، له ئێستادا به‌هۆى كێشه‌ى كه‌م ئاوى ده‌ناڵێنن و داواى چاره‌سه‌رى كێشه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
رێبین سه‌عید، هاوڵاتیی ئه‌و گه‌ڕه‌كه به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “به‌كره‌جۆى نوێ 500 ماڵ ده‌بێت، گه‌ڕه‌كێكى كۆن و فراوانه، كێشه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى هه‌یه”.
وتیشى “له ئێستادا زۆر به كه‌مى ئاوى خواردن هه‌ڵده‌كرێت بۆمان سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌مساڵ بارانى باش باریووه و كێشه‌ى كه‌مى ئاو له سه‌رچاوه‌كانى ئاوى خواردنه‌وه بوونى نییه، هه‌فته‌یه‌ك زیاتره ئاو هه‌ڵنه‌كراوه بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئه‌و تانكه‌رانه‌ى كه دابینكراون له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوى شاره‌كه تا ئاو بۆ ئه‌و ماڵانه دابین بكه‌ن، ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه ئاو دابین ناكه‌ن و به ته‌نكه‌ریش ئاومان پێ ره‌وانابینین”.
ئه‌مساڵ هه‌رێمى كوردستان گرفتى كه‌مى ئاوى نابێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى له زستانى ئه‌مساڵ به‌ڕێژه‌یه‌كى زۆر باش باران باریووه كه دوو بۆ سێ هێنده‌ى ساڵى رابردوو ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌نداوى دوكان كه سه‌رچاوه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى شارى سلێمانییه به‌ته‌واوى پڕبووه.
ع