تەندروستی سلێمانی ئاماری شەش مانگی رابردووی کاروچالاکییەکانی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا-

بەڕێوبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی ئاشکرایکرد لە شەش مانگدا زیاتر لە 20 هەزار نەشتەرگەریی لە نەخۆشخانەكان و ناوەندە تەندروستییەكانی پارێزگای سلێمانی ئەنجامدراوە.

بەڕێوبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند “لەماوەی شەش مانگی ڕابردووی ئەمساڵ (20 هەزار و 530) نەشتەرگەریی جۆراوجۆر لە نەخۆشخانەكان و ناوەندە تەندروستییەكانی سنووری بەڕێوبەرایەتییەکەیان ئەنجامدراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەو نەشتەرگەرییانەی لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەكانی سنووری بەڕێوبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی ئەنجام دراوە 511 نەشتەرگەریی تایبەت و دوو هەزار 773 نەشتەرگەریی گەورە بووە”.

ئەوەشی خستەڕوو ” لەماوەی شەش مانگی رابردوودا هەشت هەزار و 365 نەشتەرگەریی گەورە، پێنج هەزار و 411 نەشتەرگەریی ناوەند و هەروەها سێ هەزار و 470 نەشتەرگەری بچووك بۆ هاوڵاتییان كراوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان