سودانی هاوکاریی چەمچەماڵ و بازیان دەکات

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رەزامەندیی لەسەر داواکارییەکی ئەوان بۆ هاوکاریکردنی قەزاکانی چەمچەماڵ و بازیان دەربڕیوە.

پۆڵا شەهید سیروان دێڕەشەیی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند “وەک ئەرکێکی لەپێشینە، نووسراوێکی فەرمییان ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێیاق کردووە و رەزامەندیی لەسەر نووسراوەکە دەربڕیوە بۆ جێبەجكردن ئاراستەی لایەنی پەیوەندیداری کردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رەزامەندییەكەی محەمەد شیاع سودانی بریتی دەبێت لە دابینکردنی هاوکاریی ماددی لە بودجەی فریاگوزاریی خێرا و راسپاردنی لایەنی پەیوەندیدار بە بنیاتنانەوەی دامودەزگاکانی حکومەت و چارەسەرکردنی هۆکاری لافاوەکە، تاوەکو دووبارە نەبێتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان