بەقایی: بایەخ بە هەڕەشەکانی ئەمریکا نادەین

مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد بایەخ بە هەڕەشەکانی ئەمەریکا نادەن و بەپێی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان مامەڵە دەکەن، بۆیە رێگە نادەن ئەمەریکا کات و وادەی شەڕو ئاشتی دیاری بکات.

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند “سنوورە هاوبەشەكانمان لەگەڵ کوردستانی عیراق پارێزراوەو دوورە لە جموجۆڵی چەکداری، هەروەها ئەمەریکا یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی پێشێل کرد و ناکرێ رێککەوتن بە شێوەیەکی تاکلایەنە جێبەجێ بکرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە ئێستادا هیچ دانووستانێکێیان نییە لەگەڵ لایەنی ئەموریکی نێوەنگیرەکان پەیامی ئەمەریکایان پێ دەگەیەنن و داوای دانووستانی راستەوخۆیان لەگەڵ وشنتۆن نەکردووە و ئەو دەنگۆیانەی باس دەكرێن دوورن لە راستییەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئامانجی دانووستانەکان لەگەڵ عومان بۆ دامەزراندنی میکانیزمێکە لەبارەی بەڕێوەبردنی کەشتیوانی دەریایی سەلامەت لە گەرووی هورمز، گفتوگۆکانی نێوان تاران و مەسقەت پەیوەندییان بە ئەمەریکاوە نییە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان