مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد سبەینێ شێیەکی زۆر کە لە زەریای ئەتڵەسی، بە پانتاییەکی زۆرەوە بە دەریای سپی ناوەڕاست لە رۆژانی17 بۆ 18 مانگ باڵ ئەکێشێت بۆ سەر وشکانی و دەگاتە ناوچەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان.
سالار حاجی عەلی شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند “رۆژی 4/18 شەپۆلەکە دەگاتە پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر، دواتر بۆ شەو دەگاتە سنووری شارەکانی وەک سلێمانی، کەرکوک و هەڵەبجە، دواتر بەتەواویی باڵ بەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستاندا دەکێشێت و بەبڕی جیاواز لە ناوچە جیاجیاکاندا باران دەبارێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “رێژەی باران چاوەڕوان نەکراوە بەڵام لە هەر پێنج پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان، بە دەوروبەریشەوە، باران دەبارێت بە بڕی جیاواز لە ناوچەکانی گەرمیان بارانێکی لاواز بۆ مامناوەند دەبارێت، کاریگەریی ئەم شەپۆلە زیاتر لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەبێت”.
ب ح