مه‌ودا میدیا-
جه‌یمس ئاده‌مز، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند “ئێران هێشتا خاوه‌نی “هه‌زاران موشه‌ك” و هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه، كه توانای هه‌ڕه‌شه‌كردن له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه”.
وتیشى “گروپه شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران له مانگی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵه‌وه، سه‌دان هێرشیان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستپێكردوه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد “هه‌ڵمه‌تی بۆردوومانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌ژێر ئاگربه‌ستێكی ناسك له‌گه‌ڵ ئێران راگیرا، بوه‌ته هۆی تێكچوونی به‌رچاوی توانا سه‌ربازییه‌كانی ئێران”.
ع