مەودا میدیا-
میدیای فەرمی ئێران رهشنووسی سهرهتایی و نا فەرمی لێكتێگهیشتنێكی وڵاتەکەی لهگهڵ ئهمەریكا کە تێیدا چوارچێوەی لێکتێگەیشتنی نێوان تاران و واشنتن بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکان دیاریکراوە.
تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە “ئێران لەماوەی مانگێکدا هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز بۆ ئاستی پێش جەنگ ئاسایی دەکاتەوە و لە بەرانبەردا، ئەمەریکا هێزە سەربازییەکانی لە دەوروبەری ئێران پاشەکشە پێدەکات و گەمارۆی سەر بەندەرەکانی هەڵدەگرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئێران بە هەماهەنگی لەگەڵ عومان، بەڕێوەبردنی هاتوچۆی کەشتییە مەدەنییەکان لە گەرووی هورمز دەگرێتە ئەستۆ، ئێران جەخت دەکاتەوە کە بەبێ بوونی میکانیزمێکی دڵنیاکەرەوە، هیچ هەنگاوێک نانێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “هەردوولا ئەگەر لە ماوەی 60 رۆژدا بگەنە رێککەوتنی کۆتایی، ئەوا دەقی رێککەوتنەکە دەبرێتە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی و وەک بڕیارنامەیەکی پابەندکەر پەسەند دەکرێت تاوەکو گەرەنتی جێبەجێکردنی هەبێت”.
ب ح