مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بۆرسه‌ى جیهانیی نرخى ئاڵتوون و زیو به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبوونه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆى رێككه‌وتنى ئه‌مه‌ریكا و ئێران.
له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بۆرسه‌ى جیهانیی نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى ئاڵتوون له 4219 دۆلاره‌وه به‌رزبووه‌وه بۆ 4369 دۆلار، بۆ یه‌ك ئۆنسه 150 دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه و پێشبینیی ده‌كرێت تا كۆتایی هه‌فته‌و داخستنى بازاڕ، كانزا زه‌رده‌كه به‌رده‌وام بێت له به‌رزبوونه‌وه.
هه‌روه‌ها، نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى زیو له 67 دۆلاره‌وه بۆ 71 دۆلار به‌رزبووه‌وه، واته بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌كى زیو 4 دۆلار به‌رزبووه‌وه و به‌هۆیه‌وه یه‌ك كیلۆ زیو له بازاڕه‌كانى هه‌رێم بۆ 23 وه‌ره‌قه‌و 50 دۆلار به‌رزبووه‌وه، سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه 21 وه‌ره‌قه‌بوو.
به‌هۆى رێككه‌وتنى ئه‌مه‌ریكا و ئێران كه بڕیاره رۆژى هه‌ینى داهاتوو له جنێفى سویسرا واژۆى بكه‌ن، نرخى زێڕ و زیو به‌رزبووه‌و له به‌رانبه‌ردا نرخى نه‌وت دابه‌زینى تۆماركرد.
له سه‌ره‌تاى شه‌ڕى ئێران و ئه‌مه‌ریكا، نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى زیو له 5400 دۆلاره‌وه بۆ 4000 دۆلار دابه‌زى، واته له سێ مانگى رابردوو هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك 1400 دۆلار دابه‌زینى تۆماركرد.
بانكه گه‌وره‌كانى جیهان پێشبینیی به‌رزبوونه‌وه‌ى زیاترى ئاڵتوون و زیو ده‌كه‌ن، به جۆرێك تا كۆتایی ئه‌مساڵ زێڕ بۆ 6000 هه‌زار دۆلار‌و زیو‌یش له‌نێوان 150 بۆ 200 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك.
ع