مهودا میدیا-
نوری مالیکی، سهرۆكى دهوڵهتى یاسا و كاندید بۆ پۆستى سهرۆك وهزیرانى عیراق رایگهیاندووه “بۆ کشانەوەی لە كاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران مەرجی هەیە و داوای کردووە کە محەمەد شیاع سوودانی و حەیدەر عەبادیش لە كاندیدبوون بکشێنەوە”
بهپێى زانیارییهكان، مالیکی ئامادەیە بکشێتەوە بە مەرجێک ڕکابەرەکانیشی لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی هەمان هەنگاو بنێن، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ گۆڕینی هاوکێشەی دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو.
میدیاكا باس له باسم بەدری، جێگرەوە پێشنیازکراوەکەی مالیکی دهكهن، بەدری، کە ئەندامێکی حیزبی دەعوە و کەسایەتییەکی نزیک لە نوری مالیکییە، وەک بەربژێری یەکلاکەرەوە لەدوای کشانەوەی مالیکی ناوی دەهێنرێت، بەدری لە ساڵی 2013ـەوە سەرۆکی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەرییە و خاوەنی پەیوەندییەکی بەهێزە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمەش وایکردووە چانسی هێنانەپێشەوەی لەناو لایەنە شیعەکاندا زیاد بکات.
لە ناو چوارچێوەی هەماهەنگیدا 9 بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران هەن، کە محەمەد شیاع سودانی بەهێزترینیانە، سودانی براوەی یەکەمی هەڵبژاردن و خاوەنی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانییە، هەروەها زۆرینەی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانی دەکەن. لە بەرامبەردا حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتر، تەنیا ناوی لە لیستەکەدا هەیە و چانسێکی ئەوتۆی بۆ بردنەوەی پۆستەکە نییە.
ع