محەمەد حاجی مەحمود داوای یەکڕیزیی دەکات

مەودا میدیا-

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە و داوای تەبایی و کاری هاوبەشی لەنێوان هێزە سیاسییەکان بە تایبەت یەکێتی و یەکێتی کرد بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی یەکڕیزیی نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان.

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند “داوا لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لەپێناو تێپەڕاندنی قەیرانەکان و دامەزراندنی حکومەتی یەکڕیزی نیشتمانیی پێکبهێنن، تاوەکو بتوانرێت لەم قۆناغەشدا پێکەوە سەروەریی و دەستکەوتەکانی خوێنی شەهیدانی کوردستان بپارێزن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “جەخت لە دروستکردنی ئەنجومەنێکی باڵای سیاسی دەکەنەوە تاوەکو بتوانێت ببێتە چەتری کۆکەرەوەی لایەنەکان و ناوەندێک بۆ دۆزینەوەی رێگەچارە بۆ قەیرانە سیاسییەکان”.

ئەوەشی خستەڕوو “شەڕی سەپێنراوی ئەمەریکا و ئیسرائیل بەسەر کۆماری ئیسلامیی ئێراندا شکستیهێنا، هەروەک چۆن شەڕی سعودیە، ئیمارات، یەمەن و هاوپەیمانەکانیان دژی حوسییەکان شکستدەهێنێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان