مه‌ودا میدیا-
ئه‌مساڵ بارانێكى زۆر باری، به‌ڵام ئه‌مه نه‌بووه هۆى ئه‌وه‌ى دابه‌شكردنى ئاوى ماڵان باشتر بێت و خه‌ڵك كێشه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌یان بۆ دروستنه‌بێت.
هێشتا سه‌ره‌تاى مانگى ته‌مووزه، به‌ڵام دابه‌شكردنى ئاو له گه‌ڕه‌كه جیاوازه‌كانى سلێمانى زۆر خراپه‌و هاوڵاتییان ناچار به ته‌نكه‌ر ئاو بكڕن.
به‌هۆى خراپى له دابه‌شكردنى ئاو، هاوڵاتییان یه‌ك ته‌نكه‌ر ئاو به 25 هه‌زار ده‌كڕن، له‌كاتێكدا به‌نداوى دوكان سه‌رڕێژى كردووه و 7 ملیار مه‌تر سێجا ئاو له به‌نداوه‌كه هه‌یه و سه‌رچاوه‌ى ئاوى سه‌رچناریش زۆره.
كاروان جه‌میل، هاوڵاتیی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “یه‌ك ته‌نكه‌ر ئاوم به 25 هه‌زار دینار كڕیووه و چوار رۆژ ئاومان نه‌بوو، له‌كاتێكدا له وه‌رزى گه‌رما هاوڵاتیی پێویستیی به ئاو هه‌یه و بۆ فێنككهرهوهش به‌كاریده‌هێنن”.
لاى خۆیه‌وه ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایگەیاند “کێشەی کەمئاوی لە گەڕەکەکانی پارێزگاکە بەرەو چارەسەربوون دەچێت، ئەمەش دوای ئەوەی سێ پەمپی نوێی ئەمه‌ریکی بۆ پڕۆژەی دووی ئاوی دووکان-سلێمانی دابینکراون و لەگەڵ تەواوبوونی کاری چاکسازیی چەند پەمپێکی دیکەی لەکارکەوتوو”.
ع