تره‌مپ: مه‌رجم هه‌یه‌ بۆ راگرتنى شه‌ڕى ئێران

مه‌ودا میدیا-

له‌ باره‌ى راگرتنى شه‌ڕى ئێران، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا په‌یامێكى نوێى بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، من به‌ مه‌رج شه‌ڕى ئێران راده‌گرم.

دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا وتى “زۆر دوورە فەرمانی شەڕ بدەم ئەگەر دانووستانەکان پێشبکەون”.

باسى له‌وه‌شكرد “بابەتەکە پەیوەستە بەوەی ئایا ئێران رێککەوتنێکی زۆر بەهێز واژۆ دەکات یان نا ، بڕیاری گەڕانەوە بۆ شەڕ لە دەستی ئێراندایە”.

له‌ مانگى شوباتى ئه‌مساڵ، ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا به‌ هاوبه‌شى هێرشی مووشه‌كییان كرده‌ سه‌ر ئێران و شه‌وى 28 له‌سه‌ر 29ى مانگ، عه‌لى خامنه‌یی، رابه‌رى باڵاى شۆڕشی ئیسلامیی ئێران كوژرا.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان