مووچەی ئەم توێژە هاوتای عیراق دەکرێت

مەودا میدیا-

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەزگای شەهیدانی عیراق، ڕێوڕەسمی هاوتاکردنی مووچەی کەسوکاری شەهیدانی هەرێم لە بەغدا بە فەرمی واژۆ کرا.

عەبدولئیلا نائیلی، سەرۆکی دەزگای شەهیدانی عیراق رایگەیاند “خزمەتی تەواوی کەسوکاری شەهیدانی عیراق و هەرێمی کوردستان دەکەن، هەروەها کار بۆ ناساندنی تاوانەکانی رژێمی بەعس دەکەن”.

لای خۆیەوە عەبدوڵڵا حاجی مەحمود، وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “ئەم یاداشتە سەرەتایەکی گرنگە بۆ کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و دەستکەوتێکی گرنگە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان