مەزڵوم عەبدى: سازش لەسەر دەستگیرکراوەکانمان ناکەین

مەودا میدیا-

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەگەڵ لیژنەیەکی نوێنەرایەتی کەسوکاری زیندانییان و بێسەروشوێنبووانی رۆژئاوای کوردستان کۆبووەوە.

مەزڵوم عەبدى, فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایگەیاند “هەوڵی چڕوپڕ بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە لە کاتیی دیاریکراو بەردەوامە، هەروەها لەماوەی داهاتوودا زیندانییەکان دەگەڕێندرێنەوە بۆ لاى خێزانەکانیان، لە چەند ڕۆژی رابردوودا ژمارەیەک زیندانی لە هەردوولا ئازاد کراون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پرسی دیلەکانی جەنگ بەڵێنێکی بنچینەیی لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەى 29ی کانوونى دووەمدایە، سەرۆکی سوریا ئەم بەڵێنە و گرنگی جێبەجێکردنی لەکاتی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەکەدا دووپاتکردووەتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “رۆڵی قارەمانانەی شەڕڤانانی دەستگیرکراو و قوربانیدان و کۆڵنەدانیان لە شەڕەکاندا چارەنووسساز بووە، جەخت لە گەڕانەوەیان بۆ ناو خێزانەکانیان دەکەنەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان