مه‌ودا میدیا-
ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “نرخى دراوه‌كان بۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه ده‌بن”.
100 دۆلار بۆ 153 هه‌زار و 300 دینارە.
100 یۆرۆ به 172 هه‌زار دینارە.
100 پاوه‌ن به 201 هه‌زار دیناره.
100 دۆلار به‌رانبه‌ر به 4600 لیره‌ى توركییه.
100 دۆلار به‌رانبه‌ر به 16 ملیۆن و 150 هه‌زار تمه‌نى ئێرانییه.
یەک ملیۆن لیره‌ى سورى به‌رانبه‌ر به 115 هه‌زار دیناره.
یه‌ك ئۆنسه‌ى ئاڵتوون به 4380 دۆلاره
نرخى مسقاڵى ئاڵتوون:
یه‌ك مسقاڵ ئاڵتوونى عه‌یاره 18 به 810 هه‌زار دیناره
یه‌ك مسقاڵ ئاڵتوونى عه‌یاره 21 به 940 هه‌زار دیناره
ئه‌و نرخانه به‌بێ حه‌ق ده‌سته
ع
تره‌مپ: من كۆتا كه‌سم كه بتوانم متمانه به ئێران بكه‌م
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا دووپاتی کردەوە ئەمه‌ریکا کۆنتڕۆڵی تەواوی گەرووی هورموزی هەیە، ئەو رێڕەوی ئاوییە ستراتیجییەی ئێران سنوورداریكردووه، دوای هێرشەکەی ئەمه‌ریکا و ئیسرائیل بۆ سەر خاکەکەی لە کۆتایی مانگی شوباتدا.
دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی “ئێمە کۆنترۆڵی تەواوی گەرووی هورمزمان هەیە، ئێمە کۆنترۆڵی دەکەین، کەسی تر نا، تەنها ئێمە”.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی (dpa) تره‌مپ وتویهتى “من دوا کەسم کە بتوانم متمانە بە ئێران بکەم، ئەوان بەردەوام درۆیان لەگەڵ کردم”.
ناکۆکی لەسەر مافی ترانزێت لە گەرووەکەدا بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی پەرەسەندنی ململانێی سەربازیی نێوان واشنتۆن و تاران لەم دواییانەدا دادەنرێت.