مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بازاڕى بۆرسه‌ى جیهانیی نرخى ئۆنسه‌ى زیو به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌وه و له هه‌رێمیش نرخه‌كه‌ى گرانبوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى زیو بۆ 113 دۆلار به‌رزبووه‌وه و له بۆرسه‌ش نرخى یه‌ك كیلۆ بۆ سه‌رو 37 وه‌ره‌قه به‌رزبووه‌وه، له هه‌رێمی كوردستانیش نرخى یه‌ك كیلۆ زیو بۆ 47 وه‌ره‌قه به‌رزبووه‌وه.
بانكه جیهانییه‌كان پێشبینیی ئه‌وه ده‌كه‌ن، نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى زیو له ئه‌مساڵدا بگاته 200 دۆلار، ئه‌مه‌ش واده‌كات نرخى یه‌ك كیلۆ زیو بۆ نزیكى 10 هه‌زار دۆلار به‌رزبێته‌وه.
به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى زیو به‌و شێوه خێرایه، په‌یوه‌ندیی به رووداوه جیهانییه‌كان و زیاتربوونى داواكاریی له‌سه‌ر ئه‌و كانزایه به‌مه‌به‌ستى پیشه‌سازی.
ع