مەودا میدیا-
بەرپرسی ئەمنیی کتائیبی حزبوڵڵای عیراق لە وەڵامی داواکاتییەکەی موقتەدا سەداردا ئاشکرایکرد کاری جیهادی ئەمڕۆ فەرمانیکی کیفاییە و لەبری ئەوانەی بڕیاری وازهێنانیانداوە ئەنجامی دەدەن و ئامادەیی گرووپەکەشی بۆ کڕینەوەی چەکەکانی سەرایا سەلام دەربڕی.
ئەبو موجاهید عەساف، بەرپرسی ئەمنیی کتائیبی حزبوڵڵای عیراق رایگەیاند ” ئامادەیی خۆیان نیشاندەدەن بۆ کڕینەوەی ئەو چەکە پێشکەوتووانەی کە دەزگاکانی دەوڵەت رەنگە وەک پێویست شارەزایی تەواویان لە بەکارهێنانیاندا نەبێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئامادەن سەرپەرشتی سەرژمێریکردنی چەکەکان و گواستنەوە و کۆگاکردنیان بە شێوەیەکی ئارام بكەن، لەگەڵ وەرگرتنی هەندێک چەکی تایبەت کە کەسی پسپۆڕیان لە دەزگاکانی دەوڵەتدا نییە، بە تایبەت درۆنی خۆکوژ، مووشەکی جوال، دژە تانک و هیتر، هەروەها ئامادەین پارەکەشیان بدەن”.
ئەوەشی خستەڕوو “بێبهری بونی خۆیان له ههر كهسێك رادهگهیهنن كه سووكایهتی به ههر گرووپێك بكات ئێستا و له ئایندهدا دهستبهرداری كاری جیهاد ببێت و چهكی خۆی رادهستی دهوڵهت بكات، ئەوان ئەرکی ئەو هێزانەی چەکەکانیان دادەنێن، لە ئەستۆ دەگرن و بەردەوام دەبن لە جیهاد کردن”.
ب ح