مه‌ودا میدیا-
سه‌ره‌ڕاى وه‌ستانى شه‌ڕ و ئاگربه‌ستى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران بۆ ماوه‌ى نزیكه‌ى چوار هه‌فته، سوپاى پاسدارانى ئێران هه‌ڕه‌شه ده‌كات.
سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند “لەماوەی ئاگربەست ئامادەکاریمان کردووە و ئامادەین بۆ هەموو ئەگەرێک، ئێمه خاوه‌نى چه‌كى زۆر و مووشه‌ك و درۆنین”.
باس لهوهشكراوه “بەلای ئێمەوە جەنگ کۆتایی نەهاتووەو خۆمان رێکخستووەتەوە”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، كۆمه‌ڵێك پێشنیار خراونه‌ته به‌رده‌م دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له باره‌ى كردنه‌وه‌ى گه‌رووى هورمز و رێككه‌وتنى ئێران و ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام باس له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێران نه‌كراوه، به‌هۆیه‌وه تره‌مپ توڕه بووه.
ع