مەودا میدیا-
سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری پەناهەندە و کۆچبەران ئاشکرایکرد لە سەرەتای هەفتەی رابردووەوە تاوەکو ئێستا بەلەمێکی کۆچبەران بە زیاتر لە 30 کۆچبەرەوە لە ئاوەکانی سنووری یۆنان دیارنەماون.
ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لووتکە رایگەیاند ” کۆچبەرەکان لە وڵاتی لیبیاوە بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوتوون و بەنیازبوون بگەنە ئیتاڵیا بەڵام لە ئاوەکانی یونان دیارنەماون”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کۆچبەرەکان 33 کەسە و ژمارەیکی زۆریان کوردن و خەڵکی هەرێمی کوردستانن، تاوەکو ئێستا دیارنییە کە کۆچبەرەکان دەستگیرکراون یان رووبەڕووی رووداوێکی نەخوازراو بوونەتەوە و دەزگاکەیان بەردەوامە لە ئاشکراکردنی چارەنووسی کۆچبەرەکان”.
ب ح