بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ عەبدولحسێن موسەوی

مەودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ عەبدولحسێن موسەوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەهجی نیشتمانی کۆبووەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەبدولحسێن موسەوی جەختیان لە پێویستیی بەردەوامی هاریکاریی و هەماهەنگی هەمەلایەنەی نێوان لایەنەکان لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی وڵات کردەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەبدولحسێن موسەوی جەختیان لە تەواوکردنی رێکارەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق لە وادەی دەستووری کرایەوە بە شێوەیەک حکومەتێک بنیادبنرێت کە حکومەتی هاوڵاتیی و خزمەتکردن بێت و ببێتە مایەی ئاوەدانی زیاتر.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان