دوو حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکرا

مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد دوو حاڵەتی تووشبوو بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە شاری هەولێر تۆمارکراوە کە بریتیە لە باوک و کوڕ تەمەن 71 ساڵ و 29 ساڵ لەهەمان خێزان، دانشتووی گەڕەکێکی ناو شاری هەولێر، بەهۆی سەربڕینی ئاژەڵ لەناو ماڵ لە دوو هەفتەی رابردوو و بەرکەوتەی ئاژەڵی تووشبوو و پێکهاتە و دەرهاویشتەکانی دوای سەربڕین.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند “باوک و کوڕەکە دوای سەردانی نەخۆشخانە و گومانلێکردن بەنەخۆشی تای خوێنبەربوون و بوونی نیشانەکانیان، چەندین رێکاریی دەستنیشانکردن و پشتڕاستکردنەوە و چارەسەری پزیشکی بۆیان گیراوەتەبەر، لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکی لە نەخۆشخانە خەوێندراون و چارەسەر وەردەگرن و باری تەندروستی یەکێکیان تا رادەیەک جێگیرە و ئەوەی تریان ناجێگیرە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “داوا لە هاوڵاتییان دەکەن و جەخت دەکەنەوە لەسەر جێبەجێکردنی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، لەکاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە و هاوڵاتییانی بەرکەوتووانی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، بەخێرایی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن بێ دواکەوتن”.

ئەوەشی خستەڕوو “تا ئێستا دوای بوونی چەندین حاڵەتی گومانلێکراوی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان و هاتنیان بۆ نەخۆشخانە و بەدواداچوون و پشکنین بۆ گومانلێکراوانی ئەمساڵدا لەماوەی ڕابردوو، دەرەنجام تەنها دوو حاڵەت دەسنیشانکراون و پشتڕاستکراوەتەوە جگە لە دوو حاڵەتی تری شارەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کە بۆ چارەسەری هاتوونە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان