مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری کەشناسیی ئاشکرایکرد لەمڕۆوە ئەو رەشەبایەی کە چەند رۆژێکە خێرایی زیادیکردووە و لەسەر ناوچە جیاجیاکان. لەئێستا بەدواوە بەرەو کۆتایی دەڕوات.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسیی بە مەودا میدیای راگەیاند “سبەینێ بای شەماڵ لە هەموو ناوچەکان چالاک دەبێتەوە بەخێرایی 20 بۆ 25 کم لە کاتژمێرێکدا، هەروەها بەهۆی کارتێکردنی بارسته هەوایەکی فێنکی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە سبەینێوە پلەکانی گەرما بە رێژەی (2 بۆ 3 ) پلەی سیلیزی دادەبەزن و ئەو دابەزینە تاوەکو ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت”.
ب ح